Skip to the content
Menu

لێژنەى کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ سێ لێژنه‌ی لاوەکی بۆ کۆکردنەوەی داتا و زانیاری لەسەر سزادراوان و ڕاگیراوان پێكده‌هێنێت

بەمەبەستی گفتوگۆکردن و بەدواداچوون چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە لیژنەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١٢/٦، لێژنەى کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ، بەسەرپەرشتیی گوڵستان سه‌عید، جێگری سەرۆکى لێژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ئەو نووسراوانەی ئاڕاستەی لێژنەکە کرابوون، پاش تاووتوێکردنیان وەڵامی پێویستییان درایەوە.
پاشان له‌لایه‌ن لێژنه‌كه‌وه‌ چەندین بڕیار دران، لەوانەش سەردانی لێژنەكه‌ بۆ ئەنجوومەنی دادوەری و ئاسایشی گشتیی ھەرێم، ھەروەھا بریار درا ڕاپۆرتێک ئامادە بکرێت لەسەر پێشنیازەیاسای ھەمواری چاودێریی ناکامەکان ژمارە ٧٨ی سالی ١٩٨٠ی ھەموار کراو کە لە دانیشتنی ژمارە ١٦ی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠٢١/٦/٢١ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە.
ھەروەھا بریار درا سێ لێژنەى لاوەکی پێکبھێنێرێت بۆ کۆکردنەوەی داتا و زانیاری لەسەر سزادراوان و ڕاگیراوان لە چاکسازییەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا.