Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ پێشوازیی لە شاندێكی ڕِێکخراوی ئاشتی و ئازادی كرد

بەمەبەستی گفتوگۆکردن و ئاگاداربوون لە ڕەوشی مافه‌كانى مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستاندا، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/٦، لێژنەی كاروبارى کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ، بەسەرپەرشتیی گوڵستان سه‌عید، جێگری سەرۆکى لیژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌، پێشوازیی لە شاندێكی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی کرد.
لە دیدارێکدا چەندین پرسێكى گرنگ تاووتوێ کران، لەوانە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان و ڕا گۆڕینەوە لەسەر دەرفەتی کاری ھاوبەش سەبارەت بە کێشەکانی مافی مرۆڤ.
تەوەرێکی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ گفتوگۆکردن بوو لەبارەى عەدالەتی ئینتیقالی و دەرفەتەکانی ئەکتیفکردنەوەی بەشێک لە پرسەکانی پەیوەست بە ئەنفال و جینۆساید.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا لەلایەن ڕێکخراوەکەوه‌ ڕاپۆرتێکی تایبەت لەبارەی نا بۆ ڕاکردن لە سزا، پێشکەش بە لێژنەکە کرا بۆئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکرێت و سوودی لێ وەربگیرێت.