Skip to the content
Menu

لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی تاووتوێی چەند پرسێک دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی پەیوەست بە كارى لێژنەکە، پێشنیوەڕوی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/٦، لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتیی د. ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەكه‌ کۆبووەوە.
شه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌، سەرۆکی لێژنە باسى لە دوا بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ھەمواری بڕیاری دامەزراندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کرد، لەو بارەیه‌وە ئەندامانی لێژنەكه‌ سەرنج و تێبینیی خۆیان خستە ڕوو و بڕیار درا نووسراوێک ئاڕاستەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێم بکرێت بۆئەوەی لە لێژنەكه‌ ئامادەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسە.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر دوا بڕیاری لێژنەكه‌ سەبارەت به‌ سەردانەکەیان بۆ پۆلەندا و بیلاڕووسیا بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى كێشه‌ى كۆچبه‌ران و گیروگرفته‌كانیان، بۆ ئه‌و بابەتەش لێژنە بڕیاری دا لەو ماوەیه‌دا سەردانەکە ئەنجام نەدرێت و بە ڕاپۆرت ڕِوونکردنەوەی پێویست بدرێت.