Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پێشمەرگە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە

به‌مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی چارەسەرکردنی بریندارانی شەڕی داعش، ئەمڕۆ سێشەممە ١٤/١٢/٢٠٢١، شاندێكی لێژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرۆكایه‌تیی ڕێڤینگ ھرۆری، سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئه‌ندامیه‌تیی عوسمان سێده‌رى، جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و سه‌عید هه‌ركى، ئه‌ندامى لێژنه‌كه‌، سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی وەزارەتی پێشمەرگەى كرد.
لە کۆبوونەوەیه‌کدا گفتوگۆ کرا لەسەر دۆخی بریندارانی شەڕی داعش و چۆنیەتیی چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکان، دواتر لەلایەن شاندی لێژنەكه‌وه‌ چەندین پرس و تێبینی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکە کران و دوای گفتوگۆکردن، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی پێویستى لەبارەی ئامار و چۆنیەتیی چارەسەکردنی پێشمەرگە بریندارەکان دایەوە.