Skip to the content
Menu

لێژنەی کاروباری پێشمەرگە ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی بریندارانی شەڕی داعش ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات

بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی لێژنەكه‌ و تاووتوێکردنی چەند پرسێکی تر، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/٢٠، لێژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھروری، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژكه‌نە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ئەو نووسراوانەی ئاڕاستەی لێژنەكه‌ کرابوون، پاش تاووتوێ کردنیان وەڵامی پێویستییان درایەوە.
لە تەوەرێکی دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە سەردان و بەدواداچوونی لێژنەكه‌ بۆ دۆخى ته‌ندروستیی ئەو پێشمەرگە بریندارانە کرا کە لە ئەنجامی پەلامارەکانی ئەمدواییەى چەکدارانی داعش بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگه‌ بریندارببوون و چەند پێشمەرگەیه‌كش شەھیدبوون، لەو بارەیه‌وە لێژنەكه‌ ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلى بە کۆمەڵێک ڕاسپاردەوە ئامادە کرد و دوای گفتوگۆکرنی لەلایەن ئەندامانی لێژنەكه‌، بریار درا ڕاپۆرتەکە ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بۆ کاری پێویست.