Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆز دەکات

بەبۆنەی ٦٩مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، لەسەرتای دامەزراندنییەوە تاکو ئێستا هەمیشە پێشەنگ بووە لە مەیدانی خەبات و بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و بەدیهێنانی یەکسانی، لە ژیانی مەدەنیشدا ئاستی باڵایان نیشانداوە لە ڕێنمونی کردنی کۆمەڵگە، و بەشداریی کارایان هەبووە لە سەرجەم سێکتەرەکان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ئافرەتان.

جارێکیتر بە گەرمی ئەو یادەتان پیرۆز دەکەم، و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.

د. هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢١/١٢/١١