Skip to the content
Menu

سەرۆکایەتی پەرلەمان پەیامێکی ھاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادەی محسن عەلی ئەکبەر، ئەندامی خولی دووەمی پەرلەمان کرد

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا محسن عەلی ئەکبەر، ئەندامی خولی دووەمی پەرلەمان و پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرینمان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەو کەسوکار و ھاوسەنگەرانی دەکەین، مامۆستا لەتەمەنی سیاسی خۆیدا خاوەن مێژوویەکی پڕ لەتێکۆشان سەروەرییە و لە خولی دووھەمی پەرلەمانیشدا، یەکێک بووە لە پەرلەمانتارە ھەرە چالاک و بەتواناکان و خاوەن ئەزموونێکی گەورەی کاری پەرلەمانی بوو، داواکارین لەخوای گەورە سەبرو ئارامی بە خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ببەخشێت و کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/١٢/١