Skip to the content
Menu

پەیامی ھاوخەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ئیکرام عەلی ئەندامی سەرکردایەتی ی.ن.ک

زۆر بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی ھەڤاڵ ئیکرام عەلی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران- م پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکار و تێکڕای ھەڤاڵان و ھاوسەنگەرانی دەکەین، داواکارین لە پەروەردگار سەبر و ئارامی بخاتە دڵی خانەوادە و ئازیزانی و کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

"انا للە وانا الیە راجعون"

د. ڕێواز فایەق

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢١/١٢/١٣