Skip to the content
Menu

لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی جەژنی لە دایکبوونى حەزرەتى مەسیح پیرۆز دەکات

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بەبۆنەی جەژنى لە دایکبوونى حەزرەتى مەسیح، سڵاوی خوای گەورەی لەسەربێت، بە گەرمى پیرۆزبایی لە خوشک و برایانى کریستیان لە هەرێمى کوردستان دەکەین، هیواخوازین ئەم جەژنە لەگەڵ خۆیدا خێر و خۆشى و ئارامى و ئاشتەوایى بۆ هەمووان بهێنێت.

بێگومان مەسیحیەكانی كوردستان بەشێكی گرنگ و ڕەسەنی ھەرێمی كوردستانن بۆیە لەم یادە پیرۆزەدا، جارێكیتر لە لیژنەی ئەوقاف وکاروباری ئاینی دووپاتى دەکەینەوە کە ئەركی ھەموولایەكە پەرەی زیاتر بە كولتوری برایەتی و لێبوردەیی وتەبایی بدەین تا ھەمیشە کوردستان نیشتیمان وماڵی هەمووان بێت.

لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لەپەرلەمانی كوردستان

٢٠٢١/١٢/٢٥