Skip to the content
Menu

نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە قەزای سۆران وۆركشۆپێكی سه‌باره‌ت به‌پرۆژەیاسای چەک لەھەرێمی کوردستان سازکرد

بەمەبەستی وەرگرتنی دیدوسەرەنجی شارەزایان ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٤ نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە قەزای سۆران وۆركشۆپێكی سه‌باره‌ت به‌پرۆژەیاسای چەک لەھەرێمی کوردستان سازکرد، کەژمارەیەک لە شارەزایانی بواری یاسایی وئایینی وئەمنی وکۆمەڵناسی ومامۆستایانی زانکۆ ئامادەیبوون .
سەرەتای وۆرۆکشۆپەکە بەساتێک بێ دەنگی دەستی پێکرد وەک رێزگرتنێک لەروحی شەھیدانی کوردستان بەتایبەت شەھیدانی دووشەوی رابردووی ناوچەی سەرگەڕان وقەرەچوغ کە لەئەنجامی پەلاماری وەحشییانەی تیرۆریستانی داعش شەهید بوون.
ئامادەبووان پرسەوسەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانیان کرد.
پاشان پەرلەمانتار وەیسی سەعید وەیسی لێپرسراوی نووسینگەی سۆرانی پەرلەمانی کوردستان مەبەستی سازکردنی وۆرک شۆپەکەی خستەروو بۆ زیاتر سوودوەرگرتنی دیدوسەرەنجی پسپۆرانی بوارە جیاکانە لەھەمبەر پرۆژەیاسای چەک کەلەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ئاراستەی پەرلەمان کراوە بەمەبەستی پەسندکردنی کە بڕیارە لەئاییندەێکی نزیکدا خوێندنەوەی دووەمی بۆبکرێت.
کەلەپرۆژەیاساکەدا ھەڵگرتنی چەک رێکخراوەتەوە بەجۆرێک لێکەوتە و ئاسەوارەخراپەکانی چەک ھەڵگرتن کەم دەکاتەوە، کەئەمەش کاریگەری لەسەر پاراستنی ئاسایشی کۆمەلایەتی ھەیە، چونکەچەک ھۆکاری سەرەکیە بۆ تێکچوونی دۆخی ئارامی کوردستان، بەپێی یاساکەش پێویستە ئەو کەسەی چەک ھەڵبگرێت مۆڵەتی ھەبێت، بەپێچەوانەوە رووبەرووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
پاشان پەرلەمانتار ئەرشەد حیسن محەمەد ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکانیاساکەی بەکارێکی ھەرە گرنگ دانا بۆ پاراستنی ھاوولاتیان، دڵناییدا بە پەسندکردنی یاساکە کێشە و گرفتەکانی کۆمەڵگە کەمتر دەبێتەوە، چونکە یاسای ژمارە١٦ی سالی ١٩٩٣لەگەڵ واقعی ئێستای ھەرێمی کوردستان ناگونجێت بۆیە یاسایەکی نوێ بە پێویست زاندرا.
لەبەشێکی تری وۆركشۆپەکەدا لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەسەر پرۆژەیاساکە کرا و بەپێویستیان زانی بۆ ئەو پەرەسەندنانەی ھاتوونەتە پێش لەکوردستان بۆرێگری کردن لەھەڵگرتنی چەکی بێ مۆلەت.