Skip to the content
Menu

سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژژمێری پەرلەمانی بڵاوکردەوە

سەرلەبەیانی ئەمرۆ ٢٠٢١/١٢/٢٠ بە ئامادەبوونی د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، و ئەردەلان محمد سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان و هیوا نەسرەددین جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان لە هۆڵی پەناگیری یەکەمین (رۆژژمێری پەرلەمان)ی بڵاوکردەوە.

لەوتەیەکدا فوئاد ئەحمەد بەرپرسی سەنتەری توێژینەوە گرنگی ئەم رۆژژمێرەی بۆ ئامادەبووان روونکردەوە کە سەرجەم ئەو یاسایانە لەخۆ دەگرێت کە سروشت دەستوورین و پەرلەمانتار بەردەوام کاری پێیەتی، لەگەڵ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان و مێژووی خولەکانی پەرلەمان و داتاو زانیاری و کۆی ئەو یاساو بڕیارانەی پەرلەمان کە لەساڵی ١٩٩٢ وە تاکوو ساڵی ٢٠٢١ دەریکردوون.

بەرپرسی سەنتەری تویژینەوە لەمیانی وتەکەیدا گرنگی ساڵنامەکەی بۆ دامەزراوە یاساییەکان و ڕاگەیاندنکارانیش خستەڕوو، دواتر ساڵنامەکە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.