Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە خوێندکارێکی نمونەیی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە٦/١٢/٢٠٢١ د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە خوێندکاری نموونەیی سەرکان سەروەر کرد، لەچاوپێکەوتنێکی نێوانیاندا، سەرکان بە وردی باسی ھەوڵ و کۆشش و پەرۆشی خۆی بۆ زانست و فێربوون، شەونخونییەکانی خۆی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان خستەڕوو، پاشان کتێبی(lntroduction To Human Anatomy& physiology) کە لە نووسین ئامادەکردنی خۆیەتی پێشکەش بە د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد،
لای خۆیانەوە سەرۆکی پەرلەمان وێڕای سەرسامیان بەتواناو بەھرەکانی سەرکان سەروەر و ستایشکردنی بۆ ئەم پڕۆژە زانستیە ناوازەیە، ھیوای پاشەڕۆژێکی گەشاوەی بۆ خواست و سەرکان - ی وەک سامانێکی مرۆیی گەورە وەسفکرد بۆ ئایندەی کوردستان .