Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كات

بەبۆنەی (٦٩) شەست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
ھیواخوازین ئه‌م یاده‌ ببێتە سەرەتای وەرزێکی نوێی کارکردن لە کاری ڕێکخراوەییتان و بە گوڕوتینێکی نوێ و ھاوچەرخ ھەنگاوی زیاتر بنێن بەرەو ئامانجە پیرۆز و بەدینەھاتووەکانی ژنان لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندا، بە جۆرێک کار و چالاکییەکانی داھاتووتان مێژووی پڕ لە خەبات و تێکۆشانی کاری ڕێکخراوەییتان پڕشنگدارتر بکات و پێکەوە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی تری ئافرەتان و ژنان پەرە بەکاری هاوبەش بدەن.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم، ھەمیشە سەرکەوتوو و سەرفرازبن.
د. ڕێواز فایق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان
٢٠٢١/١٢/١١