Skip to the content
Menu

د.ڕێواز فایه‌ق پیرۆزبایی له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان ده‌كات

بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین بەھائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بەبۆنەی بیست و حەوتەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و ئەندامانی سەرکردایەتی دەکەین و لەڕێگه‌ی بەڕێزیشتانەوە ئاڕاستەی سەرجەم ئەندامان و دۆستانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەین.
ئەم یادە شکۆدارەش دەکەینە دەرفەت بۆئەوەی داواتان لێبکەین کە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان وەک مۆدێلێکی سیاسیی ئاشتیخوازانە لەسەر ڕۆل و چالاکیی میانڕەوانەی خۆی بەردەوام بێت بەئاراستەی پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی، یەکڕیزیی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، گەیشتن بەمافە رەواكانی گەلەكەمان و خزمەتکردن بەخواست و داواکارییەکانی کوردستانییان.
د. ڕێواز فایەق حسێن
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2021/2/6