Skip to the content
Menu

لیژنەی سامانەسروشتییەكان لەسەر دۆسیەی غاز كۆبووەوه‌

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیەی غاز، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/2، لیژنەی وزەو سامانەسروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی، بەسەرپەرشتیی عەلی حەمە سالح سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ژمارەیەك لەئەندامانی و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی غاز كرا، بەتایبەت چۆنیەتیی سوودوەرگرتن لەو كەموكوڕِییانەی كە لەڕابردوودا هەبووە، لیژنەكە بەپێویستی زانی حكومەتی هەرێم ستراتیژێكی نوێ‌ بۆ دۆسیەی غاز دابڕێژێتەوەو پلانێكی ستراتیژی بۆ وەبەرهێنان لەغازو ئەو كێڵگانە دابڕێژێت كەكاریان تێدا نەكراوە بەسوودوەرگرتن لەو كەموكوڕِییانەی لەدۆسیەی دانا غازدا هەیەو بەپێی یاسای نەوت و غاز ئەولەویەت لەوەبەرهێنان بدرێت بەكۆمپانیا ناوخۆییەكان.