Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری تەندروستی کار لەسەر ھەموارکردنی یاسای پیشەی دەرمانسازی لەھەرێمی کوردستان دەکات

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ھەموارکردنی یاسای دەرمانسازی، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/16، لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر، بەسەرپەرشتیی د.سەباح زێباری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوه‌.
لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ئامادەکاری بۆ ھەمواری یاسای پیادەکردنی پیشەی دەرمانسازی ژمارە ٤٠ ی ساڵی ١٩٧٠ ی عێراق کە لەھەرێمی کوردستانیش کاری پێدەکرێت، ئامادەبووان سەرنج و ڕای خۆیان لەسەر سێکتەری دەرمان و دەرمانسازی خستەڕوو و بڕیاردرا لیژنەیەکی لاوەکی پێکبھێنرێت بەھاوبەشی لەگەڵ نوێنەری لیژنەی یاسایی و نوێنەری سەندیکای دەرمانسازان بەسوودوەرگرتن لەو یاسایەی کەکاری پێدەکرێت، ڕەشنووسێکی تازە ئامادەبکرێت و یاسایەکی نوێ دەربکرێت تایبەت بەھەرێمی کوردستان.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر بەردەوامبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەتایبەت کە لەئێستادا لەبەشێک لەوڵاتانی جیھان زنجیرەی نوێی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بڵاوبووەتەوەو ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتییانی کردووەتە قوربانی، بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا وەک لیژنە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی لەھەماھەنگیی بەردەوام دابن و چ ھەنگاوێکی گرنگ ھەبێت کەخزمەت بەکەرتی تەندروستی و سەلامەتیی گیانی ھاووڵاتییان بکات بیگرنەبەر، ھەروەھا گفتوگۆکرا لەسەر گرانیی نرخی پشکنینی کۆڕۆنا لەسنوورەکان و گرفتەکانی ئەم پرۆسەیەو بڕیاردرا نوسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی بکرێت بۆ چارەسەرکردنی