Skip to the content
Menu

لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی یاسایی كۆدەبێتەوە

‎پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/24، لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت، بەسەرپەرشتیی لەنجە ئیبراهیم دزەیی سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو ژمارەیەك لەئەندامانی و راوێژكارانی لیژنەكە، لەگەڵ بژار كۆچەر سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە.
‎لە كۆبوونەوەكەدا  پێشنیار و ڕا سەبارەت بە گفتوگۆی لیژنەی پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان لەسەر ئەو پێشنیازە یاسایانەی كە دانیشتنی یەكەم و دووەمیان بۆ ئامادە دەكرێت لەم وەرزەی داهاتووی پەرلەمان کرا، لەو ماددە و بڕگانەی کە تایبەتن بەپرسی ئافرەت.
‎هەر لەم كۆبوونەوەکەدا سەرۆكی لیژنەی یاسایی ئەو یاسایانەی خستەڕوو كە لەم وەرزدا لە ئارادان بۆ ئەوەی كاریان لەسەر بكرێت، هەروەها سەرۆكی لیژنەی یاسایی ئامادەیی و هەماهەنگی لیژنەكەی بەپێی پەیڕەو دەربڕی كە پاڵپشتی لە بڕگە و مادەكانی خزمەت بەپرسی ئافرەت و هاوسەنگی بەشداری جێندەری دەكات.
‎لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا لەلایەن ئەندامانی لیژنەكە چەندین پرسیار ئاڕاستەی سەرۆكی لیژنەی یاسایی كرا، بەمەبەستی زیاتر بەئاگابوون لە بڕگەو ماددە یاساییەكان، تاوەكو لیژنەی یاسایی و لیژنە پەیوەندیدارەكان كاریان لەسەر بكەن و بتوانن لەهەموو سێكتەرەكان ماف و رۆڵی ئافرەتان بپارێزرێت.