Skip to the content
Menu

لیژنەی شارەوانی کار لەسەر ھەمواری یاسای ئەو زەوییانە دەکات کە لەسنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان له‌سه‌ر كراوه‌

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ھەمواری یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١٩، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/8، لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار، بەسەرپەرشتیی لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکرا لەسەر ئەو ماددەو بڕگانەی پێویستییان بەھەموارکردن و گۆڕانکاری ھەیە لەیاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١٩ی یاسای بەخاوەنکردنی ئەوزەوییانەی لەسنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە، ئەمەش دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەو دیدار لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوبەری گشتیی شارەوانییەکانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و وەرگرتنی ڕاو پێشنیازی کەسانی پسپۆڕو شارەزا له‌بوارەکە.
سەرۆک و ئەندامانی لیژنە ڕاو سەرنجی خۆیان لەسەر ماددەو بڕگەکان خستەڕوو و ڕاپۆرتی کۆتایی ھەموارەکەیان ئامادەکردو ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیان کرد بۆ وەرگرتنی ڕێکارە پەیرەوییەکان بۆئەوەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.