Skip to the content
Menu

‏لیژنەی پەیوەندییەکان تاووتوێی کارنامەی سەردانی بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکان دەکات

ڕۆژی چوارشه‌مه‌ 2021/2/17، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.رێبوار بابکەیی سه‌رۆكی لیژنه‌و به‌شداریى جێگرو بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، بەشێوەی ئۆنلاین كۆبووه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی هێرشە موشه‌كییه‌کانی سەر هەولێرو پرسی کردنەوەی نوێنەرایەتیی دەرەوەی تازەی حکومەتی هه‌رێم کراو لیژنە بڕیاریدا لەكاتی سەردانیان بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ئەو دوو تەوەرە بخه‌نه‌ بەر باس و تاووتوێكردن.