Skip to the content
Menu

لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی پەیوه‌ندیدار بەکاروباری لیژنه‌كه‌، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2021/2/22، لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، بەسەرپەرشتیی سەلمە فاتح سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنه‌كه‌ کۆبووەوە.
سەرەتا سەرۆکی لیژنە بەرنامەی کاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خوێندەوە، دواتر سەرجەم ئەو نوسراو و یاداشت و داواکارییانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندرانەوەو دوای وەرگرتنی ڕاو بۆچوونی ئەندامان، کاری پێویستییان لەسەر کراو بەپێی ڕێکارە پەیڕەوییەکان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران.
لەبەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتی پەرلەمانتاران گۆران عومه‌ر و مەم بورھان قانع خوێندرایەوە کەتایبەت بوو بەبەدواداچوونەکانیان بۆ ھەنگاوەکانی کارکردن لەکارگەی بەرھەمھێنانی کلتووری لەسلێمانی، کە پڕۆژەکە لەناو زەویی کارگەی جگەرە لەسلێمابی جێبەجێ دەکرێت، که‌ مۆزەخانە و چەندین ھۆڵی شانۆو شێوەکاری و میوزیک و سینەماو چەندین شوێنی پەروەردەیی بۆ مناڵان و گەنجان له‌خۆده‌گرێت، لەڕاپۆرتەکەدا ژمارەیەک ڕاسپاردە ئاراستەی لیژنه‌كه‌ کراون بەمەبەستی کارکردن لەسەریان.