Skip to the content
Menu

لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لەگەڵ سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و نوێنەری چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبووەوه‌

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پەیمانی ھاوبەشی و گەشەپێدان لەنێوان دەسەلآتە گشتییەکان و ڕێکخراوە ناحکومیيەکان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 2021/2/23، لیژنەی ڕۆشبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، بەسەرپەرشتيی سەلمە فاتح سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سةرؤكي ليذنةو بڕیادەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكة، لەگەڵ سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیيەکان و نوێنەری بەشێک لەڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی لیژنە دەرئەنجامی کۆبوونەوەو ۆرگشۆپەکانی ليذنةكةياني خستەڕِوو کە لەماوەی ڕابردوودا لەسەر کاراکردن و کارکردن بەکۆمپاکتی نێوان ڕێکخراوەکان و دەسەلآتە گشتیيەکان ئةنجامياندابوون.
دواتر گفتوگۆکرا لەسەر ناوەڕۆکی بڕیاری ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠١٣ی پەرلەمانی کوردستان کە بۆ ئاسانکاری لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی پەیمانی ھاوبەشێتی و گەشەپێدانی نێوان دەسەلآتە گشتیيەکان و ڕێکخراوە ناحکومیيەکان دەرکراوە، ئامادەبووان سەرنج و تێبینییەکانیان لەسەر بەشێک لەبڕِگەکانی ناو بڕیارەکە خستەڕوو و بڕیاریاندا ھەمواری ئەو بڕگانە بکرێتەوە کەپێویستیيان بەگۆڕانکاری ھەیە.