Skip to the content
Menu

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لەشاندێکی پێکهاتەی ئێزیدی کرد

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢١/٢/٣ منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی پەرلەمانتاران ڕۆژان سلیڤانەیی و ڕۆبینا ئویملک عەزیز، پێشوازی لە عسمەت میر تەحسین بەگ و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان تیشکی خستە سەر ئەو پێکەوەژیانە ئاشتیانەیەی کە لەهەرێمی کوردستان لە نێو سەرجەم نەتەوە و ئایین و ئاینزا جیاوازەکاندا هەیە، کە هەموو پێکهاتەکان ئازادانە لەژێر سایەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم پیادەی مافەکانی خۆیان دەکەن و لەسەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆڵ و کاریگەری بەرچاوییان هەیە.

لە درێژەی وتەکانیدا منی نبی قهوەچی باسی لەو بڕیارانە کرد کە لەپەرلەمانی کوردستان لە بەرژەندی پێکهاتەکان دەرکراون لەوانە بڕیاری ژمارە ١١ ی تایبەت بە دیاری کردنی ٢٠١٤/٨/٣ وەکو ڕۆژی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان، هاوکات باسی لە بڕیاری ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢٠ کرد کە تایبەته بە بۆنە فەرمییەکانی پێکهاتەی تورکمان لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە داهاتوودا بە هاوکاری فڕاکسیۆنەکانی پەرلەمان لە هەوڵدادەبن ماف و شایستەی زیاتر بۆ سەرجەم پێکهاتەکان دەستەبەر بکەن.

لەلایەن خۆیانەوە شاندەکە سوپاسی سکرتێری پەرلەمانیان کرد بۆ ئەو پێشوازیی و ڕوونکردنەوانە، هاوکات خۆشحاڵی خۆیان بەو پۆستە باڵایانە دەربڕی کە لە پەرلەمان وحکومەتی هەرێمی کوردستان دراون بە پێکهاتەکان و خاوەنی ڕۆڵ و پێگەی فەرمی و بەهێزن و بەشداری کاراییان هەیە لە ناوەندەکانی بڕیاردان.