Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەمی سکرتێری پەرلەمان بۆ کۆچیدوایی سەردار ئاغای کوڕی حەمەی ئەوڕەحمان ئاغای سلێمانی

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
رێزدار کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بە دڵێکی خەمناکەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری گەلەکەمان و نیشتیمانپەروەر و کەسایەتی شاری سلێمانی و کوردستان خوالێخۆشبوو (سەردار ئاغای حەمەی ئاورەحمان ئاغای سلێمانی)، خاڵی بەرێزتانم پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بەرێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم کەسوکارو خانەوادە و دۆست و هاورێیانی خوالێخۆشبوو دەکەم، هاوبەشی خەمتانین و لە خوای گەورە داواکارین کە گیانی خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سێبوری و ئارامی بە دڵی هەموو لایەک ببەخشێت.
"انا للە وانا الیە راجعون"
منی نبی قهوەچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/٢/٧