Skip to the content
Menu

ڕاگەیاندراوێک لە لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان

لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی (بێرسڤ ۲) ی خوشك و برا ئاوارەکانی ئێزیدییەکانمان لە زاخۆ، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی باب و کچێک و کوڕێك و چەند بریندارێکی لێککەوتەوە .
بەم بۆنە خەمناکەوە بە ناوی لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم هاوخەمی خۆمان بۆ ئەو ڕووداوە دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە کەس و کاریان دەکەین، و داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین هەرچی زووە پەلە بکرێ لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بە سەربەرزی بۆ ناوچەکەیان. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکات وەکو لایەنی چاودێر کە بەشدار بوو لەم ڕێککەوتنە، ئەرکەکانی خۆی بەجێ بگەیەنێ و حکومەتی عێراق پابەند بکات بە جێبەجێ کردنی ئەم ڕێککەوتنە.
لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان.
۲٠۲۱/۲/۱۷