Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد

بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

زۆر بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز(سەردار ئاغای کوڕی حەمەی ئەوڕەحمان ئاغای سلێمانی)،خاڵی بەڕێزتانم پێگەیشت. خوالێخۆشبوو کەسایەتیەکی دیار و نیشتمانپەروەری کوردستان و شاری سلێمانی بوو.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و تێکڕای خانەوادەو کەسوکار و ئازیزانی کۆچکردوو دەکەین، داواکارین لە پەروەردگار بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

"انا للە وانا الیە راجعون"

د. ڕێواز فایەق

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢١/٢/٧