Skip to the content

د.رێواز فایه‌ق: "كوردستانی نوێ شانازی و دەستپێشخەرییەكی ناوازەبوو لەڕەوتی ڕۆژنامەگەریی كوردیدا"

بەڕێزان سەرنوسەر، ستافى به‌ڕێوه‌بردن، ڕۆژنامەنووسان و كارمەندانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ
‏‎بەبۆنەی ٢٩ هه‌مین ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەكەتان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازم.
‏‎كوردستانی نوێ وه‌ك نۆبەرەو یەكەم رۆژنامەی ڕۆژانه‌ی كوردی دوای راپەڕین، شانازی و دەستپێشخەرییەكی ناوازە بوو لەرەوتی ڕۆژنامەگەریی كوردیدا، لە ڕابردوو و لەئێستاشدا رۆڵێکی کاریگەر لەبەرگریكردن لەبیری نیشتیمانی و ماف و ئازادییە گشتییەکاندا دەگێڕێت.
کوردستانی نوێ مینبەرێکی ئازادی هزری سیاسی و ژانری ئەدەبییە، بەجۆرێک ڕەنگاڵەیی و فرەچەشنە کەبایەخ و گرنگی بەسەرجەم بوارەکانی ژیان داوەو تواناو بەخششێکی بێوێنەی پێشکەش بەمیدیای کاغەزی کردووە، مێژوویەکی دەوڵەمەندی بەدەرکردنی چەندین جۆر پاشکۆی ڕۆژنامەوانیی تایبەتمەند لەبوارە جیاوازەکاندا بۆ خۆی تۆمار کردووە.
کوردستانی نوێ جوانترین نموونەی ڕۆژنامەی سەنگین و پابەندە بەیاساو ئیتیکەکانی ڕۆژنامەوانی، بۆیە هیوادارم لەسەر ئەو ڕێچکەیە بەردەوام بێت.
‏‎دووبارە بیست و نۆ هه‌مین ساڵیادی كوردستانی نوێَ-ى ئازیز پیرۆزبێت، بەو ئومێدەی وەك هەمیشە پێشەنگ و سەرقافڵەی بیری ئازادو گوزارشتی جوان بێت.
‏‎د.رێواز فایه‌ق
‏‎سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان