لیژنەی یاسایی راپۆرت لەسەر پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ ئامادە دەكات
![](/media/7584/kurdistan_parliament_lyasaye-h-2.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132562423360000000)
بەمەبەستی پێداچوونەوەو داڕشتنی راپۆرت سەبارەت بەپێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/1/27، لیژنەی كاروباری یاسایی، بەسەرپهرشتیی بژار كۆچە سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لهکۆبونەوەکەدا بەوردی تیشک خرایەسەر بڕگەو مادەکانی راپۆرتی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار تایبەت بەپێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان.
کۆبوونەوەکە چەند کاتژمێرێکی خایاندو تیایدا بهشداربووان سەرنج و تێبینی و پێنشیازهكانى خۆیان لەسەر راپۆرتی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار تایبەت بەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ خستهڕوو.