Skip to the content
Menu

لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ بۆ دانانى پلان و به‌رنامه‌ى كارى وه‌رزى داهاتووی كۆبووەوە

بەمەبەستی وەرگرتنی بڕیارێك بۆ كۆبوونەوەی هاوبەشی وەرزی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2021/1/26، لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ، بەسەرپه‌رشتیی رۆمیۆ هەكاری سەرۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌ كۆبووەوە.
لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، سەرۆكی لیژنە ئامانجی كۆبوونەوەكەى روونكردەوە كەتایبەت بوو بەبەدواداچوون و دانانی میكانیزمێك بۆ چاودێریی رووداوەكانی رۆژ.
لەبەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا روونكردنەوە لەسەر سەردان و چالاكییەكانی لیژنەكه‌ لەماوەی رابردوودا درا.
هەروەها تاووتوێى وەرگرتنی بڕیارێك بۆ كۆبوونەوەی هاوبەشی وەرزی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كرا بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی سەردانەكانی ماوەی رابردووی لیژنەكه‌ بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و شەڵتەرەكان.