Skip to the content

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانى وه‌ڵامی ڕاپۆرتی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ ده‌داته‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌ 2021/1/13، لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.ڕێبوار بابكه‌یى سه‌رۆكی لیژنه‌و به‌شداریى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، بەشێوه‌ی ئۆنلاین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتا سەرۆکی لیژنه تەوەری کۆبوونەوەکەی خسته‌ڕوو کەتایبەت بوو به‌هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، لەوبارەیه‌وە سەرۆکی لیژنە کۆمەڵێک سەرنج و تێبینیی خستەڕوو، دواتر لەلایەن ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌وە گفتوگۆی وردو چڕ لەسەر ڕاپۆرتەکە کراو بڕیاردرا لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانى ده‌ره‌وه‌ بەنوسراوێک وەڵامی راپۆرتی نوێنەرایەتییەکان بدرێتەوەو سەرنج و تێبینییه‌كانی لیژنه‌كه‌و کەموکوڕِیی راپۆرتەکە بخرێته‌ڕوو.