Skip to the content
Menu

لیژنەی پێشمەرگە پرۆژەیاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەکان تاووتوێ دەکات

بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەكارى لیژنەكه‌، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/1/25، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو ئەندامان و ڕاوێژکارى لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
سه‌ره‌تای کۆبوونەوەكه‌ سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتوگۆکردنیان ئەوانەی پێویستیی بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
ھەر لەو کۆبوونەوەیه‌دا باس لەوەرزی نوێی یاسادانان کراو به‌پێویست زانرا بابەتە گرنگەکان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بەکاروباری پێشمەرگە بخرێنە پێشەوەی بەرنامەی کاری وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان.
تەوەرێکی دیكه‌ی گرنگی کۆبوونەوەكه‌ گفتوگۆکردن بوو لەسەر پرۆژەیاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەکان، که‌چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر لیژنەكه‌ بەسەرپەرشتیی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکان کۆببووەوه‌.
لەکۆتایی کۆبوونەوەكه‌شدا لیژنە بریاریدا پەیوەست بەم پرسانە بەدواداچوونی زیاتر بکرێت بۆئەوەی ھەرچی زووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەئامانجەکانیان بگەن.