Skip to the content
Menu

لیژنەی شەهیدان بەڕێوەبەرایەتییەكانی شەهیدانی پارێزگاكانی هەرێم بەسەر دەكاتەوە

بەمەبەستی تاووتوێكردنی كاروباری بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگاكانی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/1/6، لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
سەرەتای كۆبوونەوەكە بەچەند ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد، پاشان لەلایەن لیژنەكەوە تاووتوێی ئەو نوسراوانە كرا كەئاڕاستەی لیژنەكە كرابوون.
لەبەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكە تاووتوێی كارەكانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی شەهیدان و ئەنفالكراوان كراو لیژنە بڕیاریدا بەدروستكردنی سێ‌ لیژنەی لاوەكی بەمەبەستی سەردانیكردنی مەیدانی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەرێمی كوردستان و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەكارەكانیان.