د. ڕێواز فایق پهیامێكی هاوخهمیى ئاڕاستهی مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەھائەدین كرد
![](/media/9449/kurdistan_parliament_drewaz.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132721041680000000)
بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەھائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان..
زۆر بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان خاتوو (حەمیدە محەمەد بەھائەدین)مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت و کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د. ڕێواز فایق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/٧/٣٠