Skip to the content

لیژنه‌ی دارایی به‌دواداچوون بۆ میكانیزم و چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنى ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ ده‌كات

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٧/١٣، لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به‌ ىسه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌، كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم و داهاته‌كان و باج و هاتنی ٢٠٠ ملیار دینار له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕالیی عێراقه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان كرا، دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینه‌وه‌ى بیر و ڕا له‌باره‌ى ئه‌و پرسانه‌، بڕیاردرا نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت بۆئه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر داهاته‌كانى هه‌رێم بدات به‌ لیژنه‌كه.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى هاتنی ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ و میكانیزمی خه‌رجكردنی بدات به‌ لیژنه‌كه‌.
ده‌رباره‌ى پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ش، لیژنه‌ بڕیاریدا ئاماده‌كارى بكات بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌.