لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ پلان و به‌رنامه‌ی كارى داهاتووى دیارى ده‌كات
![](/media/9446/kurdistan_parliament_lkomalayati.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132718720880000000)
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/٧/٢٧، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ، به سه‌رپه‌رشتیى ڕۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبووەوە.
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و سكالایانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون خوێندرانه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و ئه‌وانه‌ی پێویستییان به وه‌ڵامدانه‌وه هه‌بوو وه‌ڵام درانه‌وه، ئه‌وانه‌ی تریش ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كران بۆ كارى پێویست، هه‌روه‌ها پلان و به‌رنامه‌ی كارى داهاتووى لیژنه‌كه‌ش دیاری كرا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا كار له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دان بكرێت بۆ وه‌رزی داهاتووی دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان ڕاپۆرتی له‌سه‌ر ئاماده بكرێت.