Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

بە مەبه‌ستی تاووێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لیژنەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٧/٢٧، لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان، بە سەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئوف بەگ سەرۆکی لیژنه‌ و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و یاداشت و نووسراوانەی ئاراستەی لیژنەکە کرابوون خۆێندنەوەیان بۆ کرا و دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆرینەوەی ئەندامان لەسەریان، ئەوانەى پێویستییان بە وەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵام درانه‌وه‌، ئەوانەى تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ئامادەکردنی یاداشتێک بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەڕلەمان لەسەر یاسای ژمارە (١٥)ی ساڵی ٢٠١٢، یاسای پاسەوانی.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆکردن بوو لەسەر پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییەکان و ئامادەکردنی ڕاپۆرت له‌باره‌یه‌وه‌.
به‌شی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ته‌رخان كرا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چەندین بابەتی دیكه‌ی پەیوەست بە کاری لیژنەکە.