Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ژنی قوربان له‌ موسڵمانان پیرۆز ده‌كات

بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سه‌رجه‌م موسڵمانانى کوردستان و عێراق و جیھان دەکەین.
ھیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و برایەتی و پێکەوەژیانی سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستان و عێراق بەگشتی.
لە پەروەردگاری مەزن داواکارین فەریزەی حەج و نزا و پاڕانەوەکانی حاجیانی ماڵی خوا قبووڵ بکات و ئارامی و سەقامگیریی یەکجارەکی باڵ بکێشێت بەسەر وڵاتەکەماندا و ئەم دۆخە قەیراناوی و ناخۆشەی بەسەر میللەتەکەماندا ھاتووە تێپەڕێت، ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی ڕوو لە کوردستانیانی ئازیز و خۆشەویست بکات.
دووبارە جەژن لە ھەموو لایەک پیرۆزبێت، ھەمیشە لە کامەرانیدابن، ڕۆژانی جەژن بە ئارامی و خۆشییەوە بگوزەرێنن.
د. ڕێواز فایق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/٧/١٩