Skip to the content

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٧/١٢، د. ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ ئۆلیڤیێ دیكۆتینێ كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا باس له‌ دواین پێشهاته‌ ساسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا.
د. ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "له‌ ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ ئاستێكی باشدایه‌، هیواخوازین لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش به‌رده‌وام له‌په‌ره‌سه‌ندندا بێت و ئه‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدایه‌ و ئارامی و سه‌قامگیریی زیاتر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات بۆ خه‌ڵكی عێڕاق به‌گشتی".
لای خۆیه‌وه‌ ئۆلیڤیێ دیكۆتینێ كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا، خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولاو هیوای خواست ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا لێكه‌وت و ئاكامه‌كانی ببێته‌ مایه‌ی خۆشی و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی عێڕاق به‌گشتی.