Skip to the content
Menu

بەئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سوێندی یاسایی خوارد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/6/2، به‌ئاماده‌بوونی د.ڕێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەدیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر مەرسومی دەستبەکاربوونی خاتوو مونا یۆخەننا یاقۆ سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کرد.
له‌مه‌ڕاسیمێكدا مونا یۆخەننا یاقۆ سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بەئامادەبوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، له‌به‌رده‌م دادوەر بەنگین قاسم محەمەد سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری سوێندی یاسایی خوارد.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ بەڕێزیان دەربڕی و ھیوای خواست کەبتوانێت ئەرکەکانی بەپیشەییانەو سەربەخۆیی و بێلایەنانە جێبەجێ بکات، لەئاست بەرپرسیارێتیی ئەو متمانەیەی کەپێیدراوە ڕەزامەندیی خەڵکی کوردستان بەدەست بێنێت.