Skip to the content
Menu

د.هێمن هەورامی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکات

بەبۆنەی (46)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی تێکڕای هەڤاڵانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم.
لەم یادەدا بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی خەباتی ئه‌و حیزبەو حیزبە تێكۆشه‌ره‌کانی دیکەی کوردستان و کاریگەرییان، دووپات لەیەکڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم هێزو لایەنەکان دەکەینەوە، هاوکات پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان لەئەستۆی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییە تێكۆشه‌ره‌کانی کوردستانە، خوازیارین بەگیانێکی برایانەو دۆستانە لەگەڵ تەواوی ھێزو لایەنە تێکۆشەرکانی کوردستان دەست لەناو دەست ڕیزەکان زیاتر یەکبخرێت بەئامانجی پاراستنی دەستکەوتە وەدیهاتووەکان و هەنگاونان بۆ چەسپاندنی زیاتری ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان.
دووبارە ئەو یادە لەتەواوی ھەڤاڵانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پیرۆز دەکەم و سڵاو بۆ گیانی جەنابی مام جەلال دەنێرین.
د.هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2021/6/1