Skip to the content

كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی دارایی بۆ تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای ڕەسمی پوولی عێراق به‌رده‌وامیی هه‌یه‌

له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای ڕەسمی پوولی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/6/9، لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری، بەسەرپەرشتیی زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆكى لیژنەو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ كۆبووه‌وه‌.
لەکۆبوونەوەکه‌دا كه‌ به‌میوانداریی د.ڤالا فەرید وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆکرا سه‌باره‌ت بەپڕۆژەیاسای به‌ركاركردنى یاساى ژمارە 71ی ساڵی 2012، پڕۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای ڕەسمی پوولی عێراق و بڕیاروایە کۆبوونەوەکانى لیژنه‌كه‌ بەردەوامییان هه‌بێت بۆ تاووتوێکردنی ئەو پڕۆژەیاسایه‌ تائامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی تایبەت له‌باره‌یه‌وه‌.