لیژنەی دەستپاکی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون کۆبووه‌وە
![](/media/9207/kurdistan_parliament_ldaspaki.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132687588260000000)
بەمەبه‌ستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای چاکسازی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2021/6/21، لیژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئەندامانی لیژنەكه، له‌هۆڵی لیژنه له‌ته‌لارى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ھه‌ریه‌ك له حاکم ئه‌حمه‌د ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و د.عه‌بدولحه‌کیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون كۆبووه‌وه.
کۆبوونەوەکە لەسەر داوای لیژنەى ده‌ستپاكی ڕێکخرابوو، تێیدا سەرۆک و ئەندامانی لیژنەكه چه‌ندین پرسیار‌و سەرنج و تێبینییان لەسەر ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە ئاراستەی میوانەکان کرد‌و داوای زانیاریی زیاتریان لەسەر ھەنگاوەکانی یاسای چاکسازی کرد، بەتایبەت ئەو سەرنجانەی کە لەڕاپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی و ڕاپۆرتی ھەڵسەنگاندنی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کە لەلایەن ڕێکخراوی ستۆپ ئامادەکرابوو.
دواتر ھەریەکە لەسەرۆکی دەستەی دەستپاکی و سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون وەڵامی پرسیار‌و سەرنج و تێبینییه‌کانیان دایەوەو زانیاریی پێویستییان خستە بەردەستی لیژنه‌كه.
لەکۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه بڕیاریدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوه‌کە بەڕاپۆرتێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکات بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست.