Skip to the content

لیژنه‌ی دارایى پڕۆژەیاسای به‌ركاركردنى یاساى ژمارە 71ی ساڵی 2012 تاووتوێ ده‌كات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/6/8، لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری، بەسەرپەرشتیی زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ژماره‌یه‌ك لەئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بەپڕۆژەیاسای به‌ركاركردنى یاساى ژمارە 71ی ساڵی 2012، پڕۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای ڕەسمی پوولی عێراق، كه‌ له‌لایه‌ن ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌وه‌ وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانى كوردى و بڕیاروایە لەڕۆژانی داھاتووشدا کۆبوونەوەکانی لیژنە بەردەوامبن بۆ تاووتوێکردنی ئەو پڕۆژەیاسایە تائامادەکردنى ڕاپۆرتی کۆتایی له‌باره‌یه‌وه‌.