Skip to the content
Menu

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی چەند پرسێکى گرنگ تاووتوی دەکات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەكارى لیژنەکە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2021/6/14، لیژنەى پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی لیژنە کورتەیەکى لەسەر دیداری لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بەئالنگارییەکان و پێشھاتەکانى بەردەم ھەرێمی کوردستان، کەله‌هەفتەی ڕابردوو لەپەرلەمانی کوردستان بەرێوەچوو، بۆ ئەندامانی لیژنەكه‌ خستەڕوو.
دواتر گفتوگۆ لەسەر ڕاپۆرتەکانی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی ھەرێم لەدەرەوە کرا، دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەسەر ئەو پرسە، لیژنە بڕیاریدا بەم زووانە بانگھێشتی به‌رپرس و ستافی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم بکات بەمەستی ئاگاداربوون لەکارو چالاکییەکانی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەو هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتەکەو ئاراستەکردنی پرسیارو تێبینی له‌سەر ڕاپۆرتەکە بەفەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.