Skip to the content
Menu

لیژنەی کاروباری پێشمەرگە چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەکاری لیژنەکە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2021/6/22، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھرۆری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ خوێندنەوەی ئەو نوسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون، دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوە ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
ھەر لەکۆبوونەوەكه‌دا کۆمەڵێک کێشەو گرفتی تایبەت بەھێزەکانی پێشمەرگه‌ لەمیحوەرەکان و ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان گفتوگۆى لەسەر کرا.
له‌تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا دوا ھەنگاوەکانی گەڕانەوەی ھێزەکانی یەکەی حەفتاو ھەشتا بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆى له‌سه‌ر كراو لیژنەكه‌ ھەنگاوەکانى یەکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگەى بەئەرێنی دانا.