Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/6/9، لیژنەی کاروباری یاسایی، بەسەرپەرشتیی د.بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆكى لیژنەو لەئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن و ھەڵسەنگاندنی یاسایی و دەستووری بۆ ڕاپۆرتی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ، تایبەت بەھەمواری یەکەمی یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2011ی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت لەھەرێمی کوردستان-عێراق.
دوای ئەوەی ھەڵسەنگاندن بۆ گشت بڕگەو مادەکانی ڕاپۆرتەکە کران، لیژنەی یاسایی بڕیاریدا ڕاپۆرتی تایبەتیی خۆی بۆ ئەو مەبەستە ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکات بۆئەوەی خوێندنی دووەمی بۆ بکرێت.