Skip to the content
Menu

ليژنەی كشتوكاڵ پرسی وشكەساڵی تاوتووێ دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/6/1، لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری، بەسەرپەرشتیی شوان كەریم جێگری سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌ كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێی پرسی وشكەساڵی و كێشەو گرفتەكانی جووتیاران كرا، هه‌روه‌ها كێشەی نێوان كۆمەڵەی ڤێتەرنەری و پزیشكانی ڤێنتەرنەری گفتوگۆى لەسەر كراو لیژنە بڕیاریدا هەردوولا خۆیان پێشنیاز لەسەر چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی كێشەكانی نێوانیان ئاڕاستەی پەرلەمان و لیژنەكەیان بكەن بۆئه‌وه‌ى ئەوانیش كێشەكان شیبكەنەوە بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو به‌مه‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا لیژنە بڕیاریدا لەكۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوو گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای پاراستنی ئاو لەهەرێمی كوردستان-عێراق بكات و پاشان بەرزی بكاتەوە بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان.