Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم چەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی تاووتوێكردنی دوخی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و لەسەر بانگھێشتی لیژنەکە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2021/6/14، لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بەسەرپەرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌، لەھوڵی پەناگیری لەتەلاری پەرلەمان لەگەڵ خالد شوانی وەزیری ھەرێم بۆ دانوستانەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و ناوەندو فارس عیسا نوێنەری ھەرێم لەعێراق کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی لیژنە ئەو تەوەرانەی كه‌لیژنه‌كه‌ لەگەڵ شاندی میوان مه‌به‌ستیه‌تی گفتوگۆی لەسەر بکات خسته‌ڕوو، لەوانە دۆخی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و ھەماھەنگیکردنیان، ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ جێبەجێکردنی رێكکەوتنى ھەرێم و بەغدا لەسەر ئاساییکردنەوەی دوخی شنگال و ھەموو ناوچەکانی تری دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم،
دوای گفتوگۆیەکی چڕ لەنێوان ھەردوولاو ئاراستەکردنی پرسیارو ڕاوو سەرنجی ئەندامانی لیژنەکە، وەزیری ھەرێم و نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەلایه‌ن خۆیانەوە بەزانیاری و ڕوونکردنەوەکانیان وەڵامی پێویستی ئەندامانی لیژنەکەیان دایەوە، ھەروەھا شاندی حکومەت بەڵێنیدا ھەرچی زووە ئەو پرسانە بەدوادچوونی زیاتر بۆ بکەن به‌مه‌به‌ستن گەیشتن بەچارەسەری گونجاو.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان لەسەر ھەماھەنگیی زیاتری نێوانیان کردەوە بۆ بەدوادچوون و چارەسەرکردنی پرسەکانی پەیوەست بەکارەکانیان.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش لیژنەو شاندی میوان کونگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداو ناوەڕۆک و دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن خستەڕوو.