Skip to the content
Menu

لیژنەی كاروبارى شەهیدان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەو گرفتەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/6/8، لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێی چەند بڕگەو ماددەیەكی هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان كراو بڕیاردرا كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەئایندەیەكی نزیكدا بۆ هەمواری ئەو یاساییە تەرخانبكرێت، بەجۆرێك تەواوی تێبینی و سەرنجەكان بخرێنەڕوو.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا گفتوگۆ لەسەر كێشەو گرفتەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان كراو تاووتوێی ئەو نووسراوانەشی كەئاڕاستەی لیژنەكە كرابوون كراو، وەڵامی ئەوانەشیان دایەوە كەپێویست بوو.
هەر لەكۆبوونەوەكه‌دا لیژنه‌ بەفەرمی نوسراوى ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرد كەسەردانی كەسوكاری ئەو شەش پێشمەرگەیە بكات كە لەچەند رۆژی رابردوودا لەدەڤەری ئامێدی بەهۆی شەڕێكی نەخوازراو شەهیدبوون.