Skip to the content
Menu

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی به‌ڕێز سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان

ژمارەیەکی زۆری دەزگاکانی ڕاگەیاندن پەیوەندی دەکەن سەبارەت بەنووسراومان ژمارە (١٧٥٥ لە ٢٢/٦/٢٠٢١) تایبەت بەسەردانیکردنی پڕۆژەکان لەلایەن ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمانەوە، لێرەوە بۆ ھەموولایەکی ڕادەگەیەنین کەنووسراوی ئاماژە بۆکراو، تەنھا کارکردنە بەماددەکانی (٤٠، ٤١) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، کەتایبەتن بەدەسەڵاتی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ چاودێری و سەردانی مەیدانیی کارو پڕۆژەکان بەبڕیارو میکانیزمی یاسایی و پەیڕەوی کارپێکراو.