Skip to the content

سکرتێری پەرلەمان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکات

 بەبۆنەی یادی (٤٦) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی هەڤاڵانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەین، هیوادارین لە خەبات و خزمەت بەردەوام بن لەپێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان. لەئێستادا ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی لە ھەلومەرجێکی ھەستیارو پڕگۆڕانکاریدا گوزەر دەکات، بۆیە ئەرکی هەموو ھێزو لایەنە سیاسییەکانە بەرپرسیاریەتیی ئەم قۆناغە هەڵبگرن و ئایندەو چارەنووسی گەل و نەتەوەو بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان لەسەرووی ھەموو شتێکەوە دابنێنن و یەکریزی و یەکهەڵوێستیی خۆیان پەرە پێبدەن بەئامانجی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی سەرجەم مافەکانمان و زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییانی کوردستان بەهەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە. دەخوازین ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی زیاتر بەرەو پێشچوونی کارەکانتان و کۆی پرۆسەی دیموکراسی و سیاسی لەهەرێمی کوردستان و هەروەها هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ سەقامگیری و تەبایی سیاسی و بەدیهێنانی ئارامی و ئاسوودەیی و پتەوبوونی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان. جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەین و ئومێد دەکەین ھەمیشە سەرکەوتوو بن.

منی نبی قهوچی

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان

١ی ٦ی ٢٠٢١